درودی پێغەمبەر
از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
1073 مشاهده
پاش بەجێ هانینی سوپاسی خوا
بێنە سەر باسی حەزرەتی لەولا
ناوی یاسین و ئەحمەد و مەحموود
داکی ئامینەشخص، بابی عەبدوڵڵاشخص
وەتەنی مەککە بوو لە چل ساڵە
بوو بە پێغەمبەر ڕەوانە کرا
لە چل و پێنجەدا چوو لە بۆ مێعراج
تێ بفکری لە الذي اسراعربی
پاشی چەن وەختێ هیجرەتی فەرموو
بۆ مەدینە و لەوێ بە داری بەقا
چوار خەلیفەی بووە لە پاشی خۆی
بە وشەی ئەو کتێبە باسی ئەکا
ئەبووبەکرشخص و عومەرشخص، عەلیشخص و عوسمانشخص
بەشی هیچکام بە هیچ کەس نەبڕا
خاتم الانبياعربی موحەممەد بوو
بۆ خەلافەت عەلیشخص بوو شێری خوا