پەرۆشی دڵ

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1165 مشاهده
ئەی کوردی سەراسیمە لەهەر ژوور و لە خوارا
وەی سەر کز و ئاشوفتە لە دێهات و لە شارا
من چۆن نەگریم هێندە کز و خوار و زەلیلی
سەر تا بەقەدەم غەرقی لەناو تۆز و غوبارا
ئەی کۆمەڵی کوردانی هونەروەر چ عەجایەب
بێ ڕەونەقن ئەمڕۆ لە هەموو سووچ و کەنارا
کوێستانی وەتەن خوێنە --متن نامشخص برا ئەمڕۆ شەتاوی
پارە جگەری کوردە گوڵاڵەی لەبەهارا
کوا غیرەتی مەردانە لەبۆ کاکی عەشایەر؟
کوا جورئەتی شێرانە لەناو چیخ و دەوارا؟
زۆر عەیبە لەبۆ لاوی وەتەن بەرگی «چوێت لی»
بێگانە لەگەڵ «خوشکی» لەسەر خۆی لە حەسارا
قانعتخلص بەسە ئەم شینە بەتەنها و بەبێ کەس
خۆ کردە، نەخوا کردە، کە هەر کورد، لە تارا