دروودی پێغەمبەر

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1654 مشاهده
سوورەتی و الليلعربیە باسی زوڵفی شاهەنشا ئەکا
صادعربی جلوەی چاوی کاڵی حەزرەتی والا ئەکا
دەستی من داوێنی تۆ، یا حەزرەتی «خير البشرعربی»
من، سەگی ئەومە کە مەیلی سوورەتی طهعربی ئەکا
بۆ نیشانەی عیززەتی یاسین بەبانگی بەرز ئەڵێی
باسی مێعراجی شەریفی الذی اسرىعربی ئەکا
بێ تەماشا کە لە دەشتی عێززەتا بۆ قوربی حەق
کەی تەلەفوون یاخۆ تەلسز کاری وا خێرا ئەکا
چاو لە قونجانێ لە خاکا گەییە عەرشی بارەگا
دەک فیدای ناڵی بوڕاقت بم کە کاری وا ئەکا
مەحزی خەرقی عادەتە شاهم کە چوو بۆ لامەکان
وەرنە هەرلا مەیلی خۆی بێ، دیدەنی ئەعلا ئەکا
غەیرە مەحسوورە عەزیزم، باسی مێعراجی ڕەسووڵ
گەر ئەرەستووشخص بێ بەیانی وەسفی کا، بێجا ئەکا
قانعیتخلص ئومێدی ڕەحمی تۆی نەبێ بێ تۆشەیە
ڕۆژی مەحشەر، ڕوو لە لوتفی حەزرەتی لەولا ئەکا