دروودی پێغەمبەر
لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1652 بینین
سوورەتی و الليلعەرەبیە باسی زوڵفی شاهەنشا ئەکا
صادعەرەبی جلوەی چاوی کاڵی حەزرەتی والا ئەکا
دەستی من داوێنی تۆ، یا حەزرەتی «خير البشرعەرەبی»
من، سەگی ئەومە کە مەیلی سوورەتی طهعەرەبی ئەکا
بۆ نیشانەی عیززەتی یاسین بەبانگی بەرز ئەڵێی
باسی مێعراجی شەریفی الذی اسرىعەرەبی ئەکا
بێ تەماشا کە لە دەشتی عێززەتا بۆ قوربی حەق
کەی تەلەفوون یاخۆ تەلسز کاری وا خێرا ئەکا
چاو لە قونجانێ لە خاکا گەییە عەرشی بارەگا
دەک فیدای ناڵی بوڕاقت بم کە کاری وا ئەکا
مەحزی خەرقی عادەتە شاهم کە چوو بۆ لامەکان
وەرنە هەرلا مەیلی خۆی بێ، دیدەنی ئەعلا ئەکا
غەیرە مەحسوورە عەزیزم، باسی مێعراجی ڕەسووڵ
گەر ئەرەستووکەس بێ بەیانی وەسفی کا، بێجا ئەکا
قانعیناسناوی ئەدەبی ئومێدی ڕەحمی تۆی نەبێ بێ تۆشەیە
ڕۆژی مەحشەر، ڕوو لە لوتفی حەزرەتی لەولا ئەکا