پەرۆشی دڵ

لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  1290 بینین
ئەی کوردی سەراسیمە لەهەر ژوور و لە خوارا
وەی سەر کز و ئاشوفتە لە دێهات و لە شارا
من چۆن نەگریم هێندە کز و خوار و زەلیلی
سەر تا بەقەدەم غەرقی لەناو تۆز و غوبارا
ئەی کۆمەڵی کوردانی هونەروەر چ عەجایەب
بێ ڕەونەقن ئەمڕۆ لە هەموو سووچ و کەنارا
کوێستانی وەتەن خوێنە --دەقی نائاشکرا برا ئەمڕۆ شەتاوی
پارە جگەری کوردە گوڵاڵەی لەبەهارا
کوا غیرەتی مەردانە لەبۆ کاکی عەشایەر؟
کوا جورئەتی شێرانە لەناو چیخ و دەوارا؟
زۆر عەیبە لەبۆ لاوی وەتەن بەرگی «چوێت لی»
بێگانە لەگەڵ «خوشکی» لەسەر خۆی لە حەسارا
قانعناسناوی ئەدەبی بەسە ئەم شینە بەتەنها و بەبێ کەس
خۆ کردە، نەخوا کردە، کە هەر کورد، لە تارا