ئەگەر شەو بێتە سەر جێگەم کەوا تاقەی کراس غارا

تێهەڵکێش لەسەر شیعری حافز
لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  1120 بینین
ئەگەر شەو بێتە سەر جێگەم کەوا تاقەی کراس غارا
به خال هندویش بخشم سمرقند و بخارا رافارسی
وتم پێی کوێ بەدڵ تۆیە؟ بە عیشوە پێکەنی فەرمووی:
کنار آب رکناباد و گل گشت مصلی رافارسی
سەر و زولف و برۆ و چاو و خەت و خاڵ و لەبی لەعلت
چنان بردند صبر از دل که ترکان خوان یغما رافارسی
نەتەنها من لە ڕەمزی تاقی مێحرابی بڕۆت ناگەم
که کس نگشود و نگشاید به حکمت این معما رافارسی
سەلامم کرد لە یاری خۆم وتی: هەی «ناعلیک» ئەبلە
جواب تلخ می زیبد لب لعل شکر خارافارسی
کە حوسنی یۆسفم بینی سەعاتەن بۆم موحەققەق بوو
که عشق از پرده عصمت بیرون ارد زلیخا رافارسی
بە میسلی شەکر و چایی یەک سەفایان لێ نەبینراوە
جوانان سعادتمند پند پیر دانا رافارسی
ڕەواجی دەفتەرت قانع ئەبێ مونکر چلۆن بیبا
که بر نظم تو افشاند فلک عقد ثریا رافارسی