شین بۆ فایق بێکەس

از کتاب:
چوارباخی پێنجوێن
اثر:
قانع (1898-1965)
 2 دقیقه  1045 مشاهده
دیسان هەوری خەم وەک جاری جاران
خەم ئەبارێنێ لەباتی باران
ناڵە و چەخماخە و بریسکەی لە دوور
هانی و ڕژانی لەسەر شارەزوور
دای لە بنچینەی زانینی کوردان
قوڕیدا بەچاو دەستەی هام فەردان
قەڵەمی لە دەس فایق خستە خوار
لە دنیا دەرچوو بێ کەس و هەژار
بڵێن بە گوڵان هەر دیلی خاک بن
لە من خرابتر دیدە نمناک بن
گۆیژە هەر بگری تا ئاخر زەمان
کێ بتلاوێنێ بە ئەشعاری جوان
با پیرە مەگروون پیر و زویر بێ
تا ڕۆژی مەحشەر ئەوی لە بیر بێ
چونکە دوای بێکەس بێ کەس ئەکەوێ
کەس ناوی نابا و هیچ کەس نایەوێ
زەڵم و تانجەڕۆ بێنە سەر گریان
لافاوی فرمێسک بەرن بۆ سیروان
بڵێن شاعری هۆزی کوردان ڕۆ
لە شەشی ئەیلوول شێری مەیدان ڕۆ
کاتێ کە بیستم دایکی خاکی ڕەش
شاعری وەهای گرتۆتە باوەش
بۆ ڕۆژی فەوتی نەویم لە قەلبم
بە چاوی تەڕ و دڵەی پڕ لە خەم
گوێم گرت کوردستان بە شین و زاری
بە هەی ڕۆ هەی ڕۆ و بەبێ قەراری
ڕوانیم قەڵەمی گرتوە لە دەس
مێژوو ئەنووسێ بۆ فایق بێکەسشخص
شەوی یەکشەممە لە هەژدەی سەفەر
لە نۆزدەی کانوون لە کۆڕ چووە دەر
بە پیتی ئەبجەد نووسی بۆ کوردان
خوێن ئەبارێنێ ئاسمان نیشتمانحساب ابجد: ١٩٤٩