سەربازی
از کتاب:
چوارباخی پێنجوێن
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
859 مشاهده
کە هاتە باسی نامووس و هونەر بێ قیمەتە ئەولاد
لە پێی عیزز و شەرەف فەرزە سەر و ماڵت بدەی بەرباد
لە عیشقی تاقە خاڵێ بوو لە چاهی غەبغەبی شیرینشخص
کە ئێستەش جۆشی هەر ماوە ئەساسی شۆڕشی فەرهادشخص
لەبەر چی وا لەسەر خاکی وەتەن خۆمان بە کوشت نادەین؟
کە تەنها تاقە باخێکی ئەژی سەد جەننەتی شەدداد
لە بیرم دێ شەوێ بوڵبوڵ بە نەغمەی پڕ مەقام ئەیوت:
کەسێ کەللەی بە شۆڕش بێ لە نەنگ و عاریە ئازاد
لە داری پیرمەسوور و پیرە دەستوورت چ نەفعی دی؟
لە قەبری مامە شاکە و سۆفی ڕیش سوورت چ دی ئیمداد؟
دە کوردە بەسیە بێ هۆشی وەرە گوێ ڕاگرە بۆ من
بزانە شیعری من نافعترە بۆ تۆ لە سەد ئوستاد
بە وەڵڵا کوردە من ئەمرم لە پاشان هەر ئەڵێی هەی های
ئەدیبێ تر وەکوو قانعتخلص لە کوێ بێ داد و هەی بێداد