پەچەیی پەرچەمی و پرچی سیا
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
6565 مشاهده
پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا
لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا
لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا
فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس
سەری داخستووە وەک چاوی حەیا
مەمخەرە هاوییەیی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
«گێل» ئەگەر تورکی، تَعالعربی ئەر عەرەبی
«بێ» ئەگەر کوردی، ئەگەر فورسی بیافارسی!
سەری فەرهادم و، دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا
خاتری زاهیدی خاڵی، خاڵی
نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا
دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان
حاڵی نالیتخلص کە نە مرد و نە ژیا!