ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  11269 مشاهده
ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییە، حاشا
فەییازی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و زەوقی لەبت زائیقە بەخشا
زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵتان و شەهەنشا
جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
فَالبائِسُ یسْتَوهِبُ مِن فیک مَعاشاعربی
بەو ڕەحمەتە عامەت کە دەکا سەنگی سییەهـ زەڕ
لەم قەلبە کە وەک بەردە، ڕەشە، رُشَّ رَشاشاعربی
لا حولَ و لا طولَ و لا قوّةَ إِلاّعربی
بِاللّهِ، لَه القُدرةُ، و الکائنُ ماشاعربی
نالیتخلص نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا