یا بدر علوا و ضیاء و کمالا
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
3286 مشاهده
یا بدرُ علوّا و ضیاءً و کمالاعربی
فالغصنُ معَ الأَصلِ اِلی فَرعِک مالاعربی
تا سونبولی زوڵفت لە نیهالی قەدت ئاڵا
من دوودی هەناسەم گەیییە عالەمی باڵا
ما عادَلَک البانُ، و لا اللینةُ لیناعربی
اذ عَدَّلَک الباریءُ حسنا و جمالاعربی
من گریە، ئەتۆ خەندە بە یەکدی دەفرۆشین
من لەعلی بەدەخشان و، ئەتۆ لوئلوئی لالا
بادِرْ، وَ أغِر کوکبةَ البدر بداراعربی
قد فقتَ سَنا الشارقِ، لا ذُقتَ زوالاعربی
توڕڕەت وەکوو تۆماری شکستەو، سەری کوڵمت
بۆ نووری سەوادم بووەتە شەمعی موتاڵا
ئەو چاوە غەزالە فەتەراتی سەر و ماڵە
ئەو نەرگسە کاڵە نە منی هێشت و نە کاڵا
حوققەی فەلەکولئەتلەس و ئەستوونەیی زێڕین
بێ بیکە بە تارای سەر و ترکەی خەز و واڵا
دنیا بە فیدای قەددی بکە، دامەنی بگرە
طوبی لِمَن اختارَ عَلَی المالِ مآلاعربی!
نالیتخلص بە ئومێدی زەفەری تەوقی تەلیسمت
ماری سڕی زولفت لەسەر و گەردنی ئاڵا