ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
11423 بینین
ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییە، حاشا
فەییازی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و زەوقی لەبت زائیقە بەخشا
زەڕڕاتی عوکووسی کەششی میهری جەلالن
وا دێن و دەچن سەرزەدە سوڵتان و شەهەنشا
جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
فَالبائِسُ یسْتَوهِبُ مِن فیک مَعاشاعەرەبی
بەو ڕەحمەتە عامەت کە دەکا سەنگی سییەهـ زەڕ
لەم قەلبە کە وەک بەردە، ڕەشە، رُشَّ رَشاشاعەرەبی
لا حولَ و لا طولَ و لا قوّةَ إِلاّعەرەبی
بِاللّهِ، لَه القُدرةُ، و الکائنُ ماشاعەرەبی
نالیناسناوی ئەدەبی نییەتی سیحری بەیان، حیکمەتی شیعرە
ئەمما نییەتی قووەتی دڵ، قودرەتی ئینشا