پەچەیی پەرچەمی و پرچی سیا

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  6563 بینین
پەچەیی پەرچەمی و، پرچی سیا
هەر دەڵێی مانگە شەوە کوڵمی تیا
لادە دەسرۆکەیی هەوری لە جەبین
دەرکەوێ شەمس و قەمەر، نوور و زیا
لێوی تۆ ئاوی بەقا، من خزرم
فەیزی تۆ ڕەحمەت و، من سەوزە گیا
فەرشی کەففی بەری پێتە نەرگس
سەری داخستووە وەک چاوی حەیا
مەمخەرە هاوییەیی هەولی فیراق
دەستی من دامەنی تۆ ڕۆژی قیا
«گێل» ئەگەر تورکی، تَعالعەرەبی ئەر عەرەبی
«بێ» ئەگەر کوردی، ئەگەر فورسی بیافارسی!
سەری فەرهادم و، دەندووکی قوڵنگ
دەستی مەجنوونم و، دامێنی چیا
خاتری زاهیدی خاڵی، خاڵی
نییە، ئەڵبەتە، لە بێنێکی ڕیا
دوور لە تۆ ئیدی مەپرسە، قوربان
حاڵی نالیناسناوی ئەدەبی کە نە مرد و نە ژیا!