دڵداریی ڕاست
از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
1 دقیقه
612 مشاهده
دڵێک بە پشکۆی گڕی دڵداری باش، باش نەبرژێ
کڵپەی دەروون و بڵێسەی هەناو شەوقی نەکوژێ
تەمەنی زۆری ئەو دڵدارییە یەک دوو ڕۆژیکە
زەرووی دەم تیژی ڕووی بێوەفایی تامی ئەمژێ
***
دڵێک بە چەقۆی دەردی مەینەتیی توێ نەکرێتەوە
بە خوێنی دڵداری بە ساجی جگەر سوور نەبێتەوە
مەیل و شیرینی و تامی خۆشییان هەتا بەینێکە
ئیتر لەوەولا بێ دەردیسەری بیر ئەچێتەوە
***
نزوولەی دڵەی زامداری منیش پڕ بە سۆزی گیان
ئەوەیە ئەڵێ مەرجە هەتاکوو دواجووڵەی ژیان
خۆم بێبەری کەم لە دڵداری و هیچ کات نەمەوێ
گەر ڕایشیگرم دڵی بۆ هاوکار ئەبێ بە پەیمان
***
لە خاوەنەکەی وەهای وەرگرم کە بیبرژێنم
بە سۆزی دڵ و بە ساجی جگەر هەڵیقرچێنم
تاکوو ببێتە نموونەی دڵان لەم ژیانەدا
تۆڵەی هەزاران بێوەفای ژیان لە ئەو بستێنم