زۆرت بیر دەکەم
از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
1 دقیقه
514 مشاهده
سوێند بێ بە پرچی خورماییی جوانت
بە چاوی گەش و ڕووی نازەنینت
بە گۆنای سووری وەک ئەرخەوانت
بە خۆشەویستی و شێوەی شیرینت
***
بە ڕۆژ و بە شەو هەر وای لە یادم
وای لەبەر چاوم زۆرت بیر دەکەم
لە دووریت ئەوەن پەست و ناشادم
وەک کۆیلە بەرەو ڕووت کڕنووش ئەبەم
***
بەڵام کەی ئەوە مانای وەفایە
کە هەر نەتبینم شێتی بینینم
بە گشت مانایەک دڵدار کەی وایە
یەکیش نەبینین گیانی شیرینم