نەورۆز

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  454 مشاهده
ئەمڕۆ جەژنە پیرۆزەکەی کوردستانە
جەژنی نەوەی کاوەشخصی شێر و قارەمانە
هەرچەن ئەبێ هەموو ڕووخۆش جەژن بکەین
بەڵام دڵی زامداری من پەرێشانە
جەرگە بۆ کورد قرچاوەکەم وا سووتاوە
ڕێگام نادا بە ڕیایی و درۆزنانە
جەژنەپیرۆزەی سەربەستی لە ترسی خەڵک
لە کورد بکەم وەهای دەرخەم ئەو قسانە
هەمووی ڕاستە و جەژنەکەمان بە ئارەزووی
دڵ و هەوەسی دەروونی هەموومانە
چونکە گەر بێینە سەر ڕاستی، میللەتی کورد
هەتا ئێستا جەژنی نەکردووە، بزانە
جەژنی نەورۆزی ئاگری بە کڵپەی دڵ و
سۆزی دەروونی خەڵکی ئەم نیشتمانە
نەکرێتەوە تامی نییە گەر یەک دوو دار
گڕ تێبەردەی وەکوو یاریی مناڵانە