بەبێ غەم ژیا

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  229 مشاهده
ئەوەی لەم چەرخە بەبێ غەم ژیا
بەهرەی دی لە ژین گەرچی کەم ژیا
ئەو مەردە گیانی ئاوێتەی دەردە
کە بۆ دینار و بۆ درهەم ژیا
تروسکەی چرای ژیانی کزە
کەسێ تا ماوە بە ماتەم ژیا
بێ شک مردووە گەرچی زیندوو بێ
ئەوەی بێ بەهرە و بێ بەرهەم ژیا
پەست و بێنەرخ و سووکە مرۆڤێک
وەک جانەوەری چیا و چەم ژیا
بڕوا ناکرێ بە چاکیی کەسێک
لەو دوور کەوتەوە لەگەڵ ئەم ژیا