شیننامە بۆ لیلۆسی جوانەمەرگ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 2 دقیقه  255 مشاهده
کچە جوانەکەی زۆر خۆشەویستم
تەنها ژیانی تۆ بوو مەبەستم
لە دنیا مایەی شادمانیم بووی
بەرهەمی باخی کامەرانیم بووی
چاکتر و پاکتر کوڕەزای من بووی
لەناو دەروون و دڵما ساکین بووی
ئەمویست وەکوو گوڵ بگەشێتەوە
نەک وا بە جوانی سەربنێتەوە
ئەمویست کە ڕۆڵەت بگرمە باوەش
نەبم لە خەندەی لێوەکەت بێبەش
ئەمویست وتار و هەستت شیرین بێ
گیانت ئارەزووی لە خۆشیی ژین بێ
نەمئەویست کەوا بە نامرادی
کە بەجێ بێڵی دنیای ئازادی
نەمئەویست کەوا زۆر بە کەساسی
دەمت لێک بنێی کەسمان نەناسی
نەمئەویست بەرگی دوایت کفن بێ
شێوەی شیرینت لە ئێمە ون بێ
نەمئەویست کەوا دایک و کەس و کار
بۆت بگرین بە کوڵ وەک هەوری بەهار
لیلۆسشخص ئەی لیلۆس شۆخی جوانەمەرگ
وا لەت و پەت بوو لامان دڵ و جەرگ
شێوەی دڵسۆزت ناچێ لەبیرم
وەک تۆ خوێن پاک و زرنگ و ژیرم
ئیتر بێکەڵکە لەلای من ژیان
خۆزگە من ئەبووم بۆ تۆ بە قوربان
قەت ساڕێژ نابێ جەرگی بڕاوم
هەر بۆ تۆ ئەگریم هەتاکوو ماوم
دێمە سەر گۆڕت هەرکات و ساتێ
تا فریشتەی مەرگ بەڵکوو ئەمگاتێ