شیننامە بۆ خوالێخۆشبوو «کاکەی فەلاح»

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 2 دقیقه  216 مشاهده
یەزدانی ئەدەب مات و دڵتەنگە
فریشتەی شیعر پەست و بێدەنگە
ئاسمانی هەستی بەرز و زانستی
لێڵ و تاریکە چییە مەبەستی
خەریکە داکا ڕەهێڵەی خەفەت
تێکبدا کۆشکی هەست و محبەت
ئەمە بۆ چییە سا چی ڕوویداوە
چ مەردێکی چاک ئاخۆ نەماوە
وەڵامی دامێ دڵی بریندار
وتی نازانی چەرخی ڕۆژگار
کاکەی فەلاحیشخص کۆچ پێ کردووە
یانەی ئەدەبی گشت ڕووخاندووە
نوکتەی شیرین و شیعر و بیری جوان
لەگەڵ کاکەدا چوونە گۆڕستان
هەرچەندە زۆرە ساڵانی ژینم
وێنەی ئەم زاتە کەسێ نابینم
هەستیارێ بوو بە نرخ و باڵا
شایانی ڕێز بوو لە هەموو حاڵا
کردار و پیشە و ڕەوشتی چاک بوو
لەگەڵ ناحەزیش زوبانی پاک بوو
یاریدەر بوو بۆ لێقەوماوان
لە گشت ژیانیا دوور بوو لە تاوان
بۆ هەموو کەسێ سایەی ئومێد بوو
داخەکەم وا زوو لە دنیا دەرچوو
جێگەی ون نییە سوپاس بۆ یەزدان
چاک و بەنرخن وەک خۆی کوڕەکان
ئەوانیش هەموو خاوەن شعورن
لە کار و پیشەی خراپە دوورن
جێگەی ئەو باوکە باشە ون ناکەن
خەریکی پیشە و کردەوەی چاکن
ناوت زیندووە هەتا قیامەت
سا لە گۆڕت بێ سەدهەزار ڕەحمەت