دنیای ناخۆشی

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  207 مشاهده
دنیا کە سەراپا خەفەت و دەردیسەرێکە
هاوڕازی نەفام و پەتەڕی و بێ هونەرێکە
ئەو مەردە نەبەردەی کە یەکەم ڕابەری دین بوو
ئێستاکە پەژارەی وەتەنە و دەربەدەرێکە
هەر ئەسپێ بەنەرخ و ڕەسەنە ئێستاکە ڕووتە
کام زین کە گرانە وا لەسەر پشتی کەرێکە
زانایە هونەرمەندە کە بێناو و نیشانە
بێبەهرە لە زانستییە وا بەهرەوەرێکە
ئەو شاعیرە سووتابوو کە بۆ خاک و وڵاتی
وا ناوی لەناوا نییە ئەو بێخەبەرێکە
ئەو ڕابەری ئینسانییە زۆر بەرز و بەڕێز بوو
ئێستاکە خۆراکی هەموو خوێنی جگەرێکە
ئەو بازە کە سەد بازی فەزا بوو لە فڕینا
ئەمڕۆ لە زەوی کەوتووە بێباڵ و پەڕێکە