دەربەدەری

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  222 مشاهده
ئەوەی ئەوڕۆ لە یانەی دەربەدەر بێ
ئەبێ هەر توشی داخ و دەردیسەر بێ
کەسێ لەم ژینە کاس و کەم حەواسە
کە گێژ و وێژ و پەست و بێ هونەر بێ
ئەبێ ئامادە بێ بۆ هەر حیسابێ
کەسێ ئەمڕۆ کەوا ڕێگەی لەبەر بێ
بە خۆشی نافڕێ بۆ سەر کەژی ژین
مەلێک ئێستا کەوا بێ باڵ و پەڕ بێ
وڵات پیرۆزە لامان خۆشەویستە
ئەوەی وا تێنەگا خۆ ڕەنگە کەڕ بێ
کە دەستی دایە ناپاکی مناڵت
فڕێی دە لایبە گەر بەندی جگەر بێ