هەرچی خاوەن پارەیە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  210 مشاهده
وامەزانن دەوڵەمەندە هەرچی خاوەن پارەیە
زۆر هەیە پارەی بە لێشاوە بەڵام بێ چارەیە
ماڵی خۆی ناچێ بە دەمیا ڕۆح و چاوی برسییە
ئەو لە کۆمەڵدا گەلێ بێ نەرخە یا پەتیارەیە
پارە بۆ خۆشیی ژیان سەرفی نەکەی کەڵکی چییە؟
دەستی قووچا هەرکەسێ، بێ حوورمەت و بێ کارەیە
پارە گەر سەرفی نەکەی فەرقی لەگەڵ خۆڵا چییە؟
زۆری وا هەن دەسنیشانی خەڵکەکەی ئەم شارەیە
ئەو شتەی لەم کارە وا داخی دەروونم لا ئەبا
دەنگی نای و تار و عوود و عارەقی دووبارەیە