پیر کە ماندوو بوو

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  401 مشاهده
پیر کە ماندوو بوو وچانی ئەوێ
گەر قاچی ئێشا گۆچانی ئەوێ
ئەگەر برسی بوو گیانی ئەلەرزێ
کەبابی گۆشتی بەرانی ئەوێ
نەخۆش بکەوێ لە ناو جێگەدا
دکتۆر و فەحس و دەرمانی ئەوێ
بۆ ماڵی دنیاش زۆر بەپەرۆشە
بەرزی و کەشخەی ژیانی ئەوێ
بۆ کەس و کار و ماڵ و منداڵی
ڕێز و دڵشادی و سامانی ئەوێ
بۆ گشت ناحەز و دوژمنی ناپاک
ئازار و مەرگ و فەوتانی ئەوێ
لە خوای داوایە کە گەنج بێتەوە
ژینی زۆر خۆش و شادانی ئەوێ
بۆ ئەو مرۆڤەی پیس و ناپاکە
ڕەشمە و قەیاسە و کورتانی ئەوێ
بۆ هەموو کچ و ژنێکی ڕوو جوان
خەندە و ڕووخۆشی و سەیرانی ئەوێ
بۆ چارە ترش و تاڵ و نالەبار
دووری و ڕەنجووری و نەمانی ئەوێ
ئەو کەسەی کەوا وڵاتفرۆشە
تف و لەعنەتی شەیتانی ئەوێ
بەڵام لە بۆ خۆی «شاریتخلص» بەسزمان
تەنها ڕەحمەتی یەزدانی ئەوێ