حەقم نییە بەسەریەوە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  306 مشاهده
ئەو یارە هەر کارێ ئەکا
حەقم نییە بەسەریەوە
مەیڵی چ گوڵزارێ ئەکا
من ئەچمە ژێر سێبەریەوە
***
بە من ئەڵێ کاکە «عەلیتخلص»
منت بە ڕاستی خۆش ئەوێ
تۆ پیاوێکی ژیری گەلێ
ئەوەی خراپە ناتەوێ
***
وتم ئەی گیانی شیرینم
ڕۆح و هەست و بیر و هۆشم
لە جوانی تۆدا ئەبینم
کۆیلەم لە قاپیا خۆشم
***
من ئەگەر بێ تۆم خۆش نەوێ
ژینم شتێکی بێ نەرخە
تۆ ڕۆحمی و هەر تۆم ئەوێ
دەسا ڕووی خۆتم بۆ دەرخە