هاتوومە لات

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  525 مشاهده
هاتوومە لات دەرم نەکەی
دڵم بە غەم گەرم نەکەی
سەیری دڵی گەنجم بکە
تەماشای مووی سەرم نەکەی
لە ڕووی جوانت ماچم دەوێ
زوو بمدەرێ شەرم نەکەی
بمناسە من دڵسۆزی تۆم
بە نەفام تێپەڕم نەکەی
بە واتەی پیاوی نالەبار
ئاڕاستەی خەنجەرم نەکەی
ویستم بژیم لە سایەتا
بێبەش لە سێبەرم نەکەی
لێم تێناگەی من کێم و چیم
تا سەیری دەفتەرم نەکەی
بەرهەمدارە داری ژینم
بە داری بێبەرم نەکەی