دڵی گەنج

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  632 مشاهده
چی بکەم لە دەس تۆ ئەی دڵی گەنج
دووچارم نەکەی بە هەزاران ڕەنج
منت کردووە بە گاڵتەی یاران
یاریم پێ ئەکەن بە وێنەی شەترەنج
گیانم سڕ بووە لە دەست قورسیی غەم
وەک لێی درابێ یەک شرینقەی بەنج
لە دەس کردەی تۆ ئەی دڵی نەفام
تەمامە بچمە وڵاتی ئەفرەنج
من لەم ژیانە سەر لێ شێواوم
تازە چی بکەم لە سامان و گەنج
ئەی دڵ پێم بڵێ بۆ تۆ ئێستاکە
بە کەڵکی چی دێ گەمە و لار و لەنج