پیاڵەم پڕ کە
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
625 مشاهده
ساقی فیداتم پیاڵەکەم پڕ کە
بە بادە دڵ و دەماغم سڕ کە
دێوی دڵ بۆ غەم هێرشی هێنا
بە شمشێری مەی ئەندامی شڕ کە
کە شێخ و مەلا لۆمەیان کردی
گوێیان لێ مەگرە خۆت گێژ و وڕ کە
فریوت نەدەن ناحەز و ناکەس
حەزەر لە پیاوی نامەرد و دڕ کە
ئەی «شاریتخلص»ی غەمبار سەرت هەڵبرە
سەیر و تەماشای دوو مەمکی خڕ کە