دانیشتم

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  382 مشاهده
بەرامبەر تۆ کە دانیشتم
غەمی دڵ چی هەبوو ڕشتم
کە تووش بووم پاڵەوانی غەم
بە هێزی شادی زوو کوشتم
لە پێش ئەم کاتە پیرۆزە
هەموو تاڵاوی غەم چەشتم
لە سایەی تۆ فیدات بم من
خەریکی زەمزەمە و گەشتم
هەمووی هەر خۆشییە و بەزمە
تەنیشتم هەم بەر و پشتم
لە ناو یارانی دڵخۆشا
سەرۆک و ڕابەری گشتم
کە پاڵی پێوەنام شادی
بە ئومێدی سەفای دەشتم
ئەگەرچی فێنکە گوڵشەن
هەواخوای بایەکەی دەشتم