بۆ چی؟

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  549 مشاهده
ئەرێ ئەو گوڵ ڕووە تۆراوە بۆ چی
دوو چاوی سوور بووە و گریاوە بۆ چی؟
لەگەڵ باوکی مەگەر دەمقاڵی بووبوو
بە سەرخۆشی کەوا لێی داوە بۆ چی؟
سەرم سووڕما لە پیشەی دایک و باوکی
لە ماڵا هۆی چییە ئاژاوە بۆ چی؟
فریشتەی سەر زەمینە یاری جوانم
قژ و پرچی کە تێک ئاڵاوە بۆ چی؟
بە تەنیا تاقە دڵسۆزی ئەوم من
لەبەر چی وا لە من ڕەنجاوە بۆ چی؟
لە ڕێگەیدا ئەوەستم جووڵە ناکەم
گەرچی هەروا نیگار لەولاوە بۆ چی؟