میوانی تۆ بم

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  391 مشاهده
ئومێدم زۆرە شەو میوانی تۆ بم
بە ڕۆح و گیان و سەر میوانی تۆ بم
سەرم سوڕما لە جوانیی کوڵم و چاوت
فیدای کوڵم و دوو چاوی جوانی تۆ بم
ئەگەر تۆ چی بفەرمووی جێ بە جێیە؟
ئەبێ من ملکەچی فەرمانی تۆ بم
بە ڕۆژ و شەو هەمیشە ڕووم لە تۆیە
ئەشێ من بتپەرستی گیانی تۆ بم
نەگۆڕاوم لە ئاستی عەشقی ڕووتا
ئەبێ هەر هاودەمی جارانی تۆ بم