دانیشم لەگەڵ لەیلا

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  515 مشاهده
ئەگەر دانیشم شەو لەگەڵ لەیلا
یا لە گوڵزارا یا لە دوجەیلا
گیانم ئەگاتە ئەوپەڕی شادی
خەفەت کۆچ ئەکا لە دڵی کەیلا
بۆ لەیلای شیرین لە هەموو چەرخا
کەس ناگاتە من هەرگیز لە مەیلا
ئەوەی ناحەز بوو لەگەڵ من و یار
ئۆخەی خنکاوە ئەمشەو لە سەیلا
ئەوەی لە عەشقا گێرە شێوێنە
لە هەردوو دنیا هەر وا لە وەیلا
ئەوەی کە دیومە لە جوانیی چاوت
نەمدیوە گیانە من لە سوهەیلا