خۆشیی ژیان

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  679 مشاهده
لەگەڵ تۆ خۆشیم بە ژیان ئەگا
مووچڕکەی شادیم بە گیان ئەگا
ئەگەر دانیشم لەگەڵ تۆ ساتێ
کۆتایی عومر بە غەمان ئەگا
هەرچەندە گیانە بڵندە باڵات
دەستی کورتی من بە دامان ئەگا
پەنجەی لەرزۆکم پێم نووسی نامە
نامەم بە یاری نەوجوان ئەگا
ڕۆحی پەروانە بێگومان وەک من
لە ڕێگەی عەشقا بە سووتان ئەگا
ئەو ناحەزەی من پیس و ناپاکە
دەستی چەپەڵی بە شەیتان ئەگا