لە گوڵشەن دەرچوو

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  610 مشاهده
کە ئەو شۆخە لە گوڵشەن ئێستە دەرچوو
ژیانی پڕ لە شادیمان بەسەر چوو
کە دەستی خستە دەستی پیسی ناحەز
بە من چی یار ئەگەر هات و ئەگەر چوو
هونەرمەندێکی وەک من دەربەدەر مام
کە خوای جوانی لەگەڵ یەک بێ هونەر چوو
وتم قوربان مەچۆرە بەزمی ناکەس
کە بەدناوی لە دوایە هات و هەر چوو
ئەوەی وەک من پەرێشانی ئەوین بوو
سەری هەڵگرت و ڕۆیی دەربەدەر چوو
کەسێ وەک من لە ژین هەر ژان بەشی بوو
بە مەستی گیانی بەخشی و بێخەبەر چوو