ئەیبەخشم بە تۆ
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
640 مشاهده
ئاوی ئاوبارەمکان و باخی بەکرەجۆمکان
هی منیش نییە ئەیبەخشم بە تۆ
هەرکەسێ هات و داوای لێکردی
بڵێ هی خۆمە تۆ لاچۆ بڕۆ
یارێک جوان بێ دنیا هی ئەوە
بە بێ سەنەد و قەواڵەی درۆ
ناحەز بە دەوری یارا ئەسووڕێ
هەر ئەمیاوێنێ وەکوو دەستەمۆ
منیش بۆ ئەوەی کە تۆ ببینم
وا لەناو باخا ئەکەم هاتوچۆ
ئەوەی لە عەشقا گێرە شێوێنە
ئاوارە ئەبێ لەناو دەشت و کۆ
یارێک کە ژیر بێ تەفرە نادرێ
بە قسەی شیرین وەک حەڵوای گەزۆ