پیشەی مناڵی گرتووە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  678 مشاهده
یاری باڵا بەرزی من پیشەی مناڵی گرتووە
ڕۆحی ئێمەی هەر بە غەمزەی چاوی کاڵی گرتووە
سەیری سینەی مەڕمەڕیم کرد و سەرم سووڕما وتم
سەیرە لام ئەم داری سەروە پرتەقاڵی گرتووە
کوڵمەکانی وەک بلوور مابوون لە ساڵی پێشووا
ئێستە ئەو کوڵمە بلوورە ڕەنگی ئاڵی گرتووە
دڵ لە جوانی ئەو دەم و لێوە خەریکە بۆ فڕین
هەر ئەڵێی پەروانەیە و تازە باڵی گرتووە
دەستی قەت ناگاتە دەستی نازکی یاری جوان
بێگومان ئەو عەشقەی ڕێگەی خەیاڵی گرتووە
«شاریتخلص» زۆر شاران گەڕاوە شارەزای دنیا بووە
گەرچی لەم چەرخە ژیانی تامی تاڵی گرتووە