پێم ڕەوا کە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  429 مشاهده
لە تۆ ماچم ئەوێ سا پێم ڕەوا کە
هەموو دەردی دەروونی من دەوا کە
سروشتی تۆ جوانە گیانی شیرین
هەرچی کارێ کە ئەیکەی جوان و چاکە
ئەوەی وا لافی لێدا بۆ جوانی
کە تۆی دی شەرمەسارە و ڕووی لە خاکە
دڵم بەخشیوە پێت و هیچ نییە لام
دەسا ڕۆحیش بە عەشقت ئاشنا کە