خۆزگە
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
829 مشاهده
خۆزگە بەو کاتەی کە تۆ یاری منی ئاوارە بووی
خۆزگەی بەو ساتەی کە هاوڕازی دڵی بێچارە بووی
خۆزگە بەو ڕۆژەی کە تۆ دەرکەوتی کاتی ڕۆژهەڵات
چاکترین ڕووناکی ڕۆحی خەڵقەکەی ئەم شارە بووی
خۆزگە بەو ساڵەی کە تۆ پیرۆزی ژینت دا بە من
تۆ فریشتەی پاکی ئازادی هەزار پەتیارە بووی
خۆزگە ئەمزانی لە گوڵزاری بەهەشتا گەورە بووی؟
چونکە شیرینتر گوڵی بۆنخۆشی ئەم گوڵزارە بووی
خۆزگە جوانانی هەموو عالەم ئەهاتن ڕوو بە ڕووت
تا بزانن تۆ کە سەرداری هەموو ئەم یارە بووی