لە داوێنی چیای ژینا
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
1121 مشاهده
لە داوێنی چیای ژینا منی ئاوارە وەستاوم
گەرەکمە سەرکەوم بۆ کەل بەڵام بێ هێز و داماوم
کە هەنگاوێ دەنێم هەنگاو دووهەم یاریدەم ناکا
نییە ئومێدی سەرکەوتن لەبەر کەم تینی هەنگاوم
ژیانێکی پەرێشانی سەراپا هاودەمی ژانە
سەرم سوڕماوە بەم حاڵە هەتا ئێستا کە چۆن ماوم
لە دەشتی چۆڵی ناخۆشا نییە هاودەنگ و هاوڕازێ
ئەڕۆم مەستانە ڕێبازی ئەمەل دوورە لەبەر چاوم
لە یەزدان من تکاکارم چرایەک دەرکەوێ بەڵکوو
بچم من ڕوو بە ئاوەدانی تا لێرە نەخنکاوم