گورگە ڕەش

از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  579 مشاهده
من هەمە بە خوا مەترسی گورگە ڕەش
بۆچ هەواڵی من ئەپرسی گورگە ڕەش
من نییە بڕوام بە تۆ خاوەن ستەم
زۆر خراپ و چارە قورسی گورگە ڕەش
قەت فریو ناخۆم بە لوورەی نەرمی تۆ
زاڵم و لە خوا نەترسی گورگە ڕەش
کەوتیتە ناو ڕانەکەم بێ ترس و باک
هەروەکوو شەیتانی برسی گورگە ڕەش
زوو ملی چەندان پەز و بەرخت شکاند
چل هەزار و سەد لەگەڵ سی گورگە ڕەش
گوێت نەدایە دەنگ و هاواری ئەمن
دیارە زۆر بێ ڕەحم و خرسی گورگە ڕەش
بێ گومان گوم نابێ ئەم بێدادییە
لای خوا کەی عەرش و کورسی گورگە ڕەش