ڕەنجام؟
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
671 مشاهده
ڕەنجام بە شادی لە ژیان لە گیان
ڕەنجام لە غەم و لە داخ و لە ژان
ڕەنجام لە پەستی ڕۆح لە نەبوونی
ڕەنجام لە ماڵ و لە حاڵ و سامان
ڕەنجام لە چاکە و مرۆڤایەتی
ڕەنجام لە پیشەی خراپی کەسان
ڕەنجام لە شێخ و دەروێش و مەلا
ڕەنجام لە قەشە و مالوم و مەتران
ڕەنجام لە هاوڕێ لە دۆست و هاودەم
ڕەنجام لە برا و لە هەموو خزمان
ڕەنجام لە گوڵ و گوڵزار و چیمەن
ڕەنجام لە دڕک و داری بیابان
ڕەنجام لە بەزم و ئاوازی شیرین
ڕەنجام لە ئاهـ و هاوار و گریان
ڕەنجام لە لێوی پڕ زەردە خەندە
ڕەنجام لە چارەی تاڵی بەدنیشان
ڕەنجام لە ڕەنجی هەژار و کەساس
ڕەنجام لە گەنجی بێ رەنجی مەردان
کە من بڕەنجم وە یا نەڕەنجم
هیچی لێ نایە زەمین و ئاسمان
بەڵام من داخی دڵ بە با ئەدەم
چونکە بێزارم لە ئەرکی ژیان
«شاریتخلص» ئەوەندە زار و غەمبارە
وڕێنە ئەکا هەردەم بێ وچان