لە مزگەوتا
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
799 مشاهده
لە مزگەوتا کە دەرچووم بێوچان ڕووم کردە مەیخانەش
کە پەیمانم شکان و نۆشی خوم کرد یەک دوو پەیمانەش
لەلای مەیخانە چی دامنا لە ڕەهنا مێزەر و بەرماڵ
لەگەڵ خەرقە و عەسادا تا عەبا و تەسبیحی سەد دانەش
لە ڕێی بەدناویا فەوتا بەجارێ ماڵ و سامانم
فرۆشتم هەرچی هەم بوو تاکوو جامە و جام و جامانەش
بەدوای یاردا گەڕام شارانی عالەم تا کە بیبینم
لە ئاکۆ تاکوو باکۆ چومە تارانمکان و سنەمکان و بانەمکانش
بەڵام بەختی بەدم هاودەم بۆ یارم نادیاری بوو
بەجارێ بوومە نیشانەی فسانە و مەسخەرە و تانەش
وەکوو مەجنوونی سەرگەردان سەرم یەکبارە لێ شێوا
لەدەستم چوو کەماڵ و حاڵ و ماڵ و حورمەت و لانەش