گوناهم کرد

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  947 مشاهده
گوناهم کرد دولبەر بەخەنجەر پارە پارەم کە
وەیا وەک خائینی دەوڵەت حەواڵەی سەر قەنارەم کە
گوتومە تۆ گوڵی نەرخم شکانووی من گوناهبارم
نەخۆشی عەقڵ و هۆشم سا بە کوشتن زوو بە چارم کە
لەپەروازایە ڕۆحم وەک فریشتەی زاتی یەزدانی
لەبەردەمتایە ئامادە بە تەنیا یەک ئیشارەم کە
ئەگەر بمبەخشی لەم تاوانە قەت ڕووم نایە بتبینم
دەسا لەم ژینە پەستە هەستە لەم شارە پەژارەم کە
ئەڵێم دوور بم لە تۆ ڕەنگە ژیان ئاسودە بم ئیتر
بەڵام هەر دێمەوە تۆ سەیری ئەم عەقڵە هەژارەم کە