خۆزگە

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  531 مشاهده
خۆزگە دڵسۆزێ کە پرسێکی لە حاڵی من دەکرد
سەیری بێ چاری و کەساسی و ناڵە ناڵی من ئەکرد
خۆزگە پەنجە ناسکێ دەستی ئەخستە سەر ملم
زۆر بە شیرینی کە چارەی ژینی تاڵی من ئەکرد
من گیانم پێشکەش کردۆ لەگەڵ سامان و سەر
ئەو کەچی گاڵتەی بە گیان و حاڵ و ماڵی من ئەکرد
گەر کەمێ باکی لە ئاهی دڵبرینداران ئەبوو
ڕەنگە ڕەحمێکی بەجەرگی وەک زوخاڵی من ئەکرد