مەسووتێنە

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  551 مشاهده
بە شوعلەی ئاگری عەشقت دڵی زارم مەسووتێنە
چییە تاوانی من ئەندامی بیمارم مەسووتێنە
تەماشای ڕوی گوڵی تۆ گەورەتر ئاواتمە بەخوا
دەسا یانەی ئومێدی بەرزی ساکارم مەسووتێنە
ئەوەی نیمە و هەمە هی تۆیە بۆ تۆیە لەبەر تۆیە
زیان بۆخۆتە گیانە دین و دینارم مەسووتێنە
لە سایەی تۆیە سەرداری هەموو عوشاقی گەردوونم
فیدات بم ڕۆحەکەم دیوانی کۆمارم مەسووتێنە
لەخوا بەولاوە تەنها هەر ئەتۆی قیبلەی عیبادەتمی
دەسا میحرابی قیبلەی ڕۆژ و شەوگارم مەسووتێنە