شەرتە
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
915 مشاهده
شەرتە وا بگریم بە کوڵ شەرمەندە کەم هەوری بەهار
وا بناڵێنم بلەرزێ عەرشی بەرزی کردگار
وا لە چاوانم ڕەوان کەم سەیلی فرمێسکی بەخوڕ
غەرقی تۆفان کەم سولەیمانی هەتاکوو قەندەهار
وا حەزینانە بەیان کەم شەرمی ئالامی فیراق
مورغ و ماهی شێت و داهی بێنمە گریان و زار
وا کەساسانە لەژێر باری غەما ملکەچ بکەم
قەیسشخص و فەرهادشخصیش نەیانمێنێ لەچاوما ئیعتبار
وا هەناسەی ئاگرینم بێنمە جۆش و خرۆش
گڕ لە عەرش و چەرخی گەردوون بەر بدەم بێ باک و عار
چونکە بەدبەخت و هەژار و عاجز و میحنەت زەدەم
شێعرەکانم بۆیە خوێنی جەرگی پێدا دێتە خوار