بەرگی دنیا هێندە کورت و کۆنە و بازاڕییە
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
2689 مشاهده
بەرگی دنیا هێندە کورت و کۆنە و بازاڕییە
چونکە ناگاتە گونی دێوانەکەی، لێی عاریە
من لە بێبەرگی مەخەاعلامم پرسی، کە بۆچ ڕووتی؟ وتی:
«ڕەببی من شێت بم، ئەگەر شاد بم بە بەرگی عاریە!»
خەلعەتی تەشریفی هەرکەس بێ چییە، غەیری کەفەن!
هەر ئەوە هەم فاخیرە و بۆ ئاخیرە و یەکجارییە
کونجی ڕاحەت، تاجی عیززەت خاریجی مەعموورەیە
کوندەبوو هەر بانگە بانگ و، هودهودیش هاواریە
پۆست بە کۆڵی عامیریاعلام فەرمووی کە وا بۆ پوختە بوون
جەوتی سەرکێوان گەلێ چاتر لە «تاڵی شاری»یە
قوش قوشی ڕاوی نەبێ، مورغی کولانە و ئاخوڕە
سەگ سەگی تازی نەبێ، کادینی و ئەنبارییە
فەرقی کۆساران لە پاساران دەفەرمووی وەک چییە؟
وەک عەزیزی باز و وەک بێحورمەتی پاسارییە
سەهم هەتا جوعبە نشین بێ، گۆنە زەردی خەڵوەتە
قەوس هەتا چللە گوزین بێ، هەر ئەسیری خوارییە
نوسحی نالیتخلص ڕەنگە هەرکەس بیبیێ، بیکاتە گوێ
چونکە نەزمی ساف و وردە، هەروەکوو مروارییە