زوڵفت کە لەسەر ڕوو بە خەم و تابشە ئەمڕۆ

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  1324 مشاهده
زوڵفت کە لەسەر ڕوو بە خەم و تابشە ئەمڕۆ،
دوودی سیەهی عوودە لەسەر عاریزی پشکۆ
دەستم کە بە سەد وەعدە لە سەد جێگە شکاوە،
جەبری نییە ئەم کەسرە هەتا نەیخەیە ئەستۆ
خاڵت چییە؟ دانەی گەنمی جەننەتی ڕووتە
چاوت چییە؟ فیتنەی حەرەمی قیبلەیی ئەبرۆ
شەو بۆیی سەری سونبولی زوڵفت لە سەری دام
ئێستەش سەرەکەم مەستە لەبەر نەشئەیی شەوبۆ!
نەمبیستووە هەرگیز لە دەمت بێنی وەفایێ
هەرچەندە سەراپا گوڵی، ئەمما گوڵی هێرۆ
قوربان وەرە تا ئەم غەزەلە تازە لەبەرکەین
عیزز و شەرەفی نالیتخلص بە تەشریفی قەدی تۆ