تا فەلەک دەورەی نەدا سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
3309 مشاهده
تا فەلەک دەورەی نەدا سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو
کەوکەبەی میهری موبارەک تەلعەتی پەیدا نەبوو
تا نەگریا ئاسمان و، تەم وڵاتی دا نەگرت،
گوڵ چەمەن ئارا نەبوو، هەم لێوی غونچە وا نەبوو
تا چەمەن پیرا لە سەر، ئەسڵی درەختی لا نەدا،
فەرعی تازە، خوڕڕەم و بەرز و بوڵەند باڵا نەبوو
تا سولەیماناناعلام نەبوونە سەدری تەختی ئاخیرەت،
ئەحمەدی موختاراعلامی ئێمە شاهی تەخت ئارا نەبوو
قیسسە بێ پەردە و کینایەت خۆشە، شاهی من کە وا
عادیلێ بوو قەت عەدیلی ئەو لە دنیادا نەبوو،
بۆ نشینگەی مورغی ڕۆحی ئەو کە عالی فیترەتە
جێگەیی خۆشتر لە ڕەوزەی جنة المأویعربی نەبوو
وەک قیاسێکی کە موسبەت بێ، نەتیجەی بێتە جێ
حەمدو لیللا شەهـ کە عالی جا بوو، خالی جا نەبوو
شاهی جەم جا نالیاتخلص تاریخ جمفارسی تەئریخیە
دا نەڵێن لەم عەسرەدا ئەسکەندەری جەم جا نەبوو