تا فەلەک دەورەی نەدا سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  3484 بینین
تا فەلەک دەورەی نەدا سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو
کەوکەبەی میهری موبارەک تەلعەتی پەیدا نەبوو
تا نەگریا ئاسمان و، تەم وڵاتی دا نەگرت،
گوڵ چەمەن ئارا نەبوو، هەم لێوی غونچە وا نەبوو
تا چەمەن پیرا لە سەر، ئەسڵی درەختی لا نەدا،
فەرعی تازە، خوڕڕەم و بەرز و بوڵەند باڵا نەبوو
تا سولەیمانانناوی تایبەت نەبوونە سەدری تەختی ئاخیرەت،
ئەحمەدی موختارناوی تایبەتی ئێمە شاهی تەخت ئارا نەبوو
قیسسە بێ پەردە و کینایەت خۆشە، شاهی من کە وا
عادیلێ بوو قەت عەدیلی ئەو لە دنیادا نەبوو،
بۆ نشینگەی مورغی ڕۆحی ئەو کە عالی فیترەتە
جێگەیی خۆشتر لە ڕەوزەی جنة المأویعەرەبی نەبوو
وەک قیاسێکی کە موسبەت بێ، نەتیجەی بێتە جێ
حەمدو لیللا شەهـ کە عالی جا بوو، خالی جا نەبوو
شاهی جەم جا نالیاناسناوی ئەدەبی تاریخ جمفارسی تەئریخیە
دا نەڵێن لەم عەسرەدا ئەسکەندەری جەم جا نەبوو