حلقە در گوشی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
6129 مشاهده
حلقه در گوشفارسیی کەفی ڕەنگینی تۆیە ئەم دەفە
با نەناڵێ، لێی مەدە عَنْ لَطْمِهِ كفَّ الْكفَهعربی!
نەی، کە ساحیب سێرڕە، سەر تا پا بە ئەمری کنْعربی کونە
باتینی قِفْ قِفْ عَلی سِرِّیعربی، بە زاهیر قەف قەفە
خۆشترە عوزری گونەهکاران لە سەد زیکری ڕیا
ئەم بە نەرمی عەفوە عەفوە، ئەو بە توندیی عەف عەفە
شێخی و سەر لنگە دەستاڕی بە دەستاری بوزورگ
ڕەندم و، دەستاری کەللەی من دەفە، نەک میندەفە
خادیمی مەخدوومییە، ماقووڵی ناماقووڵییە
لەم دەرە ئاسەف سولەیمانە، سولەیمان ئاسەفە
ساحێبی علم الکتابعربیە موتریبی هودهود نەفەس
یا سولەیمانە لە اخوان الصفاعربی، ئاسەف سەفە
جامی تاقی مەیکەدە میشکاتی قیندیلی دڵە
شیشە پڕ قەرقەف لە ڕەفڕەف شاهی عالی ڕەفڕەفە
تەبعی نالیتخلص توندە ئەمڕۆ، یا بە نەشئەی نیم نیگاهـ
مەستی ڕەحڕاح و مەی و ڕاح و قەراح و قەرقەفە؟!